٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی (محەمەد ئەمین جهور ئەتریشی) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی هەڤاڵی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر (محەمەد ئەمین جهور ئەتریشی) پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی ئاراستەی کەسوکار و تەواوی بنەماڵەكەیان دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی:

بۆ بنەماڵە و ماڵباتی خوالێخۆشبوو (محەمەد ئەمین جهور ئەتریشی)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر (محەمەد ئەمین جهور ئەتریشی)ـمان پێ گەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و تەواوی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

خوالێخۆشبوو هەڤاڵێکی دڵسۆز و دێرینی ڕێبازی بارزانی بوو، ئومێدەوارین ئەم هاوخەمییەی هەڤاڵ و دۆستان ببێتە مایەی سەبووری و دڵنەوایی بۆ هەموو لایەک. لە خودای گەورە داواکارین کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دواکۆست و ناخۆشیی بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەتان بێت و گیانی کۆچکردویش بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٢ی شوباتی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار