٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پۆلیسی هەولێر لە ڕێگەی KDPیەوە پلانێکی نوێ ئاشکرا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

​هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی زیادبوونی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان و لێکەوتە خراپەکانی تەکنەلۆژیاوە، هێزەکانی پۆلیس، پشت بە سیستمی نوێ دەبەستن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو تاوانانە.

(​عەمید کامل بەرزنجی)، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند،​ سەرجەم بەشەکانی پۆلیس ڕاسپێردراون بە شێوازێکی زانستی و یاسایی مامەڵە لەگەڵ کەیسە ئەلیکترۆنییەکاندا بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش هەڵمەتێکی گشتگیری هۆشیاری لە قوتابخانەکان و ناوەندەکان دەستی پێکردووە بۆ ناساندنی مەترسییەکانی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان.

​پەیوەست بە ئامادەکاری و گرتنەبەری ڕێوشوێنە پێویستە یاساییەکان، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕوونی دەکاتەوە، بەشی (IT)ی پۆلیسی هەولێر بە ڕاسپاردەی وەزیری ناوخۆ چالاک کراوە و شەو و ڕۆژ لە خزمەت هاووڵاتیاندایە بۆ دەستنیشانکردنی ناسنامەی تۆمەتباران و دەستگیرکردنیان بەپێی یاسا.

 

ئومێد بابان

هەواڵی پەیوەندیدار