٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. ھێمن ھەورامی پێشوازی لە کونسوڵی ڕووسیا و شاندێکی پەیمانگای دیراساتی ڕۆژھەڵاتناسی کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی پێشوازی لە کونسوڵی ڕووسیا و شاندێکی پەیمانگای دیراساتی ڕۆژھەڵاتناسی کرد، لە دیدارەکەدا دوایین پەرەسەندنە سیاسیەکانی ناو ھەرێمی کوردستان و دۆخی عێراق و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩-٢-٢٠٢٦، د.ھێمن ھەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام پێشوازی لە ماکسیم رۆبن کونسوڵی گشتی ڕووسیا لە ھەرێمی کوردستان و شاندێکی پەیمانگای دیراساتی ڕۆژھەڵاتناسی ڕووسیا بەسەرپەرشتی د.نیکۆلای پلۆتنکۆڤ کرد.

کونسوڵی ڕووسیا و شاندی پەیمانگا ئامانجی سەردانەکەیان خستەڕوو  بەوەی خوازیارن لە چوارچێوەی برەودان بە پەیوەندییە ھەمەلایەنەکانی نێوان ڕووسیا و ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییە زانستیی و ئەکادیمییەکان و گۆڕینەوەی بیرو ڕا و سازکردنی دانیشتنی شیکاری و توێژینەوەی ھاوبەش لەگەڵ زانکۆ و ناوەندەکانی توێژینەوە لە ھەرێمی کوردستان، برەوی زیاتری پێ بدەن.

لە دیدارەکەدا د.ھێمن ھەورامی و کونسوڵی ڕووسیا لەسەر دوایین پەرەسەندنە سیاسیەکانی ناو ھەرێمی کوردستان و دۆخی عێراق و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بیرو ڕا ئاڵوگۆڕ کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار