٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. ھێمن ھەورامی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئوردن کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی پێشوازی لە کونسوڵی ئوردن کرد، لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەسەر پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئوردن کرا، ھاوکات کونسوڵی ئوردن رۆڵی جەنابی سەرۆک لە سەقامگیری ناوچەکە بە رۆڵێکی گەورەو باڵا ناوبرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨-٢-٢٠٢٦، د.ھێمن ھەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام پێشوازی لە زیاد بگارسە کونسوڵی ئوردن لە ھەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەسەر پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئوردن لە ئاستە جیاجیاکان و ئاسۆکانی زیاتر پێشخستنی پەیوەندییەکان کرا، ھاوکات لەسەر دوایین پەرەسەندنە سیاسیەکانی ناو ھەرێمی کوردستان و پەیوەندی لایەنە سیاسیەکان و دۆخی عێراق و پرسی سەرۆککۆمار و پێکھینانی حکوومەت و دۆخی سووریا و ناوچەکە، گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.

کونسوڵی ئوردن دووپاتی کردەوە کە ئوردن بە بایەخی زۆرەوە لە رۆڵ و پێگەی پارتی و سەرۆک بارزانی دەڕوانێت و رۆڵی جەنابی سەرۆک لە سەقامگیری ناوچەکە بە رۆڵێکی گەورەو باڵا ناوبرد.

هەواڵی پەیوەندیدار