مەکتەبی سیاسیی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی هەڤاڵ دەروێش ئاغا دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی خوشکی هەڤاڵ دەروێش ئاغا، پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان، هیوا دەخوازێت خودای گەورە ئارامی و دڵنەوایی بە کەسوکاری کۆچکردوو ببەخشێت.
دەقی پرسەنامەکە:
بۆ هەڤاڵی بەڕێز (دەروێش ئاغا)
بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو خاتوو (توبا عەبدولڕەحمان ئاغا) هاوژینی بەڕێز (سوارە محمدامین ئاغا) مان پێگەیشت.
بە خەمبارییەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی بەڕێزتان و خزم و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، هاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
له خودای گهوره داواكارین ئارامی و دڵنهوایی بە ههموو لایهك ببهخشێت و گیانی کۆچکردوویش بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شادبکات.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٥ی شوباتی ٢٠٢٦




