٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران کۆبوونه‌وه

سەرچاوە: KDP.info

میونشن-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2026/2/14، هەر لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز د. بەرهەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران (UNHCR) کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی مرۆییی پەنابەران لە عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ کرا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی تیشکی خستە سەر دۆخی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان و جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی هاوکارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە.

لای خۆیەوە، به‌ڕێز د. بەرهەم ساڵح ستایشی ڕۆڵی مرۆیی و مێژووییی هەرێمی کوردستانی کرد لە داڵدەدانی بێ جیاوازیی ئاوارە و په‌نابه‌ران، هەروەها جەختی لە پابەندیی UNHCR بۆ پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ باشترکردنی گوزەرانی په‌نابه‌ران و دابینکردنی پێداویستییەکانیان کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار