٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتگیرییەکانی ئەڵمانیا بۆ گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

میونشن-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2026/2/13، لە درێژەی دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ خاتوو ڕیم ئه‌له‌بالی ڕادۆڤان، وەزیری فیدراڵیی ئەڵمانیا بۆ هاریکاریی ئابووری و گەشەپێدان، کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پرۆژە و هاوکارییەکانی ئەڵمانیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاوەدانکردنەوە، گەشەپێدانی مرۆیی و پشتگیریکردنی چاکسازی. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ ڕۆڵی ئەڵمانیا لە هاوکاریکردنی ئاوارەکان و باشترکردنی ژێرخانی خزمەتگوزارییەکان دووپات کردەوە، بەتایبەتی سوپاسی ئەڵمانیای کرد بۆ هاوکاری و پشتگیریکردنی خوشک و برایانی ئێزدی.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها جەختی لە پاراستنی مافی پێکهاتەکان و کولتووری پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان کردەوە. لای خۆیەوە، خاتوو ڕادۆڤان جەختی لە بەردەوامیی هاوکارییەکانی وڵاتەکەی کردەوە و دەستخۆشیی لە هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان کرد بۆ پاراستنی مافی پێکهاتەکان و پەرەپێدانی بوارە جیاوازەکانی گەشەپێدان.

هەواڵی پەیوەندیدار