٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیرانی قەتەر جەخت لە پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە دەکەنەوە

سەرچاوە: KDP.info

میونشن-KDP.info-  ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2026/2/13، لە بەردەوامیی دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانی ئاڵۆزییەکان تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردەوە و هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان.

هەر لە دیدارەکەدا، بیروڕایان دەربارەی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان گۆڕییەوە و هاریكاریی هاوبەشیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەکان و دەستەبەرکردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا، بە پێویست و گرنگ زانی.

هەواڵی پەیوەندیدار