٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نوێنەری سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی جەنابی سەرۆکی گەیاندە کونسوڵی ئێران

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە، ٩ـی شوباتی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی هوشیار زێباری، نوێنەری سەرۆک مەسعود بارزانی، مەراسمی بەرزڕاگرتنی ٤٧ـەمین ساڵیادی شۆڕشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هۆتێل ڕوتانای شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

​لە میانی بەشداریکردنەکەیدا، هوشیار زێباری پیرۆزبایی جەنابی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی ئەم یادەوە گەیاندە بەڕێز فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر.

​لە ڕێوڕەسمەکەدا، کە شاندێکی باڵای حکوومی و حزبی و دیپلۆماتکارانی وڵاتان ئامادەی بوون، جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییە مێژوویی و دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار