٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای بارزانی چوارەم ڕاپۆرتی چالاکییەکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی چوارەم ڕاپۆرتی چالاکییەکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە. بەپێی راپۆرتەکە، تاوەکو شەوی 8ـی شوبات، 332 هەزار لیتر سووتەمەنی و نزیکەی 90 هەزار ژەمەخۆراکیان دابەشکردووە و 906 هەلی کاریشیان بۆ خەڵکی ناوچەکە ڕەخساندووە.

 بەپێی ڕاپۆرتەکە، کاروانە مرۆییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە 367 بارهەڵگر گەیشتوونەتە ناوچە جیاجیاکان و هاوکاریی جۆراوجۆریان پێشکێشی ئاوارە و لێقەوماوان کردووە، کە پێداویستییە سەرەکییەکانی وەک خۆراک، سووتەمەنی و خزمەتگوزاریی پزیشکی بوون. 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی 89 هەزار و 670 ژەمەخۆراکی گەرمی دابەشکردووە، کە پرۆسەکە 483 قوتابخانە و 34 مزگەوتی گرتووەتەوە. 

سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی سەرما، دەزگای خێرخوازیی بارزانی 332 هەزار و 492 لیتر نەوتی سپی بەسەر 9 هەزار و 64 خێزاندا لەنێو 241 قوتابخانە و 12 مزگەوت دابەشکردووە. 

لە چوارچێوەی هاوکارییە جۆراوجۆرەکانی دیکەشدا، 15 هەزار و 195 خێزان سوودمەند بوون، لەو ژمارەیە هەزار و 416 خێزانیان لە دەرەوەی قوتابخانەکان (خەڵکی عەفرین) بوون و ئەوانی دیکەش لەناو 314 قوتابخانە، 13 مزگەوت و 13 گوندی جیاواز نیشتەجێ بوون. 

لەڕووی تەندروستییەوە، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەنێو 84 قوتابخانەدا چارەسەریان بۆ 7 هەزار و 952 کەس دابین کردووە، وەک هەوڵێک بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی.

جگە لە هاوکارییە مرۆییەکان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی 906 هەلی کاری بۆ دانیشتووانی شارەکانی قامشلۆ، دێریک، حەسەکە، گرکێ لەگێ، تربەسپى، عاموودا و دەرباسییە ڕەخساندووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار