٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڤاڵی بەڕێز (د.نووری عوسمان)

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزیان، پرسەنامەیەک ئاراستەی هەڤاڵ (د. نووری عوسمان) دەکات.

دەقی پرسەنامەکە:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بۆ هەڤاڵی بەڕێز (د. نووری عوسمان)

بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو، خاتوو (زەکیە ئەمین عەبدولڕەحمان) مان پێگەیشت، بە ناوی خۆمان و هەڤاڵانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی ئێوەی هێژا و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، هاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی بە بەڕێزتان و کەسوکار و دۆست و خزمانی خانەوادەکەتان و هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

 ٨ی شوباتی ۲۰۲٦

هەواڵی پەیوەندیدار