٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ جێنشینی دوبەیی و جێگری سەرۆکوەزیرانی ئیمارات کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

دوبەی-KDP.info- لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لووتکەی جیھانیی حکوومەتەکان، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ جێنشینی دوبەی کۆبووەوە و ھەردوولا جەختیان لە بەھێزکردنی ھەماھەنگییە دوولایەنەکان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە لووتکەی جیھانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ شێخ حەمدان بن محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم جێنشینی دوبەی و جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و وەزیری بەرگری کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا ھەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراجۆرەکاندا کردەوە.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسیی پشتیوانیی و ھاریکاری بەردەوامیی دەوڵەتی ئیماراتی بۆ ھەرێمی کوردستان کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار