٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری وزە و ژێرخانی ئیماراتی کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2/4، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی دیدارەکانی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ سوهەیل ئەلمەزروعی، وەزیری وزە و ژێرخانی ئیماراتی کۆبووەوە.

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارەکانی ژێرخان و وزە و بە تایبەتی کەرتی کارەبا، لەم ڕووەوە بە گرنگییەوە ئاماژە بە پڕۆژەی ڕووناکی و دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە هەرێمی کوردستان کرا و وەزیری وزە و ژێرخانی ئیماراتی ، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هەموو هاوکارییەک دەربڕی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار