٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شا عەبدوڵڵا سڵاو و ڕێزی خۆی بۆ مەسروور بارزانی دەنێرێت

سەرچاوە: KDP.info

دوبەی-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە، 03ـی شوباتی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ جەعفەر حەسان، سەرۆکوەزیرانی ئوردن کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و سەرۆک وەزیرانی ئوردن، سڵاو و ڕێزی شا عەبدوڵڵای دووەمی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و خواستی وڵاتەکەی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی.

سەرۆکی حکوومەت ڕێز و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیی ئوردن و بەتایبەتیش شا عەبدوڵڵا دووپات کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار