٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ماڵپەڕی فەرمیی پارتی سەرەخۆشی لە هاوکارمان (عەزیز ڕەسوڵ) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو خاتوو (ئامینە ڕەحیم مەحموود)، دایکی هاوکارمان (عەزیز ڕەسوڵ)ـمان پێ گەیشت. بەم بۆنە خەمناکەوە، ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی هاوکارمان و بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکات.

ئەمەش دەقی پرسەنامەکەیە:

بەڕێز کاک عەزیز ڕەسوڵ، هاوکاری ئازیزمان لە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی.

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دواییی دایکی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو خاتوو (ئامینە ڕەحیم مەحموود)ـمان بیست. بەم بۆنە پڕ سۆیەوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین هاوخەمیی دۆست و ئازیزان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان، لە خودای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئەمە دواکۆستی بنەماڵەکەتان بێت.

انا لله وانا الیه راجعون

 

ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان

 ٢ـی شوباتی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار