نێچیرڤان بارزانى و به‌ڕێز موسه‌ننا سامه‌ڕائی كۆبوونه‌وه

ھەولێر-KDP. info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2026/2/2 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له به‌ڕێز موسه‌ننا سامه‌ڕائی، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى عه‌زم كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، دۆخى سیاسیى عێراق و ناوچه‌كه و دوا هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى سیاسى بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار و پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى فیدراڵى عێراق تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى به‌رده‌وامیى گفتوگۆى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و هه‌ماهه‌نگیى هاوبه‌ش كرده‌وه بۆ لێكگه‌یشتن و تێپه‌ڕاندنى ئاڵنگارییه‌كان و پاراستنى سه‌قامگیریى وڵات.




