سەرۆکی حکوومەت پێشوازیی لە باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق كرد

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە 2ی 2ی 2026, مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە عیرفان سدیق باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی گشتی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆکانی هەڵبژاردنی سەرۆکۆمار و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا ، بیرو ڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە و بەتایبەتی دۆخی سووریا ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی ئاشتی و گفتوگۆ و پاراستنی مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکانی سووریا کرایەوە .




