سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم دەکات

هەولێر-KDP.info- رۆژی دووشەممە، 2ی شوباتی 2026 لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز موسەننا سامەرائی سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بە گشتی تاوتوێ کران، هەروەها باس لە دوا هەنگاوەکانی پرۆسەی سیاسی لە عێراق بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ کرا.





