سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی نۆردراین - ڤێستڤاڵنی ئەڵمانیا دەکات

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە 2ی 2ی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بێریڤان ئایماز جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی نۆردراین - ڤێستڤاڵنی ئەڵمانیا کرد.
لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرایەوە.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی هەرێمی نۆردراین - ڤێستڤاڵنی ئەڵمانیا، ڕۆڵی کارای هەرێمی کوردستانی لە پاراستنی ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە و بە تایبەتی هێورکردنەوەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی سووریا و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی ئەو وڵاتە، بەرز نرخاند .




