فارس میرخان: هه‌زار میگاوات بەرهەمی كاره‌با زیاد كراوه

هه‌ولێر -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ده‌ڵێ "هه‌زار میگاوات به‌رهه‌می كاره‌با زیادی كردووه، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان بگه‌یه‌ندرێته شه‌ش هه‌زار میگاوات."
فارس میرخان، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "هه‌زار میگاوات كاره‌با بۆ تۆڕی گشتی زیادكراوه، ئه‌وه‌یش دوای كارپێكردنی چه‌ندین یه‌كه له دهۆك، هه‌ولێر و سلێمانی، ئێستا هه‌رێمی كوردستان چوار هه‌زار و 800 میگاوات به‌رهه‌می هه‌یه، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین به‌رده‌وام ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با زیاد بكرێت، چونكه به‌رده‌وام ژماره‌ی به‌شداربووان له زیادبووندایه و خواست له‌سه‌ر به‌ركارهێنانی كاره‌با زیاد ده‌كات."
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ده‌شڵێت "زیادكردنی به‌رهه‌می كاره‌با له‌ڕێگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی غازه‌وه ده‌بێت، واته چەند به‌رهه‌مهێنانی غاز زیاد بكات كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با هه‌یه، ئه‌و یه‌كانه‌ی زیادكراون به‌هۆی غازه‌وه‌یه."
فارس میرخان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "هه‌رێمی كوردستان پێویستی به شه‌ش هه‌زار میگاوات كاره‌با هه‌یه، وه‌زاره‌تی كاره‌با له هه‌وڵه‌كانی بەردەوامە بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌و ڕێژه‌یه، ئه‌وه‌ش كاركردنی پێویسته، به‌تایبه‌تی دابینكردنی غاز بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان."
قائید میرۆ




