٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەرهاد ئەترووشی بۆ KDP: ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- فەرهاد ئەترووشی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت بە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێی عێراق.

جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، "ئەمڕۆ یەکشەممە، پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە بە مەبەستی یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار."

ئەم کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆی پەرلەمان لە کاتێکدایە کە بڕیار وابوو هەفتەی ڕابردوو پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی ڕێکارەکان و پێویستیی کاتی زیاتر بۆ گفتوگۆی لایەنەکان، کۆبوونەوەکە بۆ ئەم هەفتەیە دواخرابوو.

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار