٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدانی ١ی شوبات بەڕێوەدەچێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بڕیارە کاتژمێر ١٠:٠٠ـی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٠٢٦/٢/١، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی شکۆداری یادی ٢٢ ساڵەی شەهیدانی مەرگەساتی ١ی شوبات لە شاری هەولێر دەستپێبکات.

کارەساتی ١ی شوباتی ٢٠٠٤، کاتێک ڕوویدا کە تیرۆریستان لە یەکەم بەیانیی جەژنی قورباندا، دوو کردەوەی خۆکوژییان لەناو هەردوو بارەگای لقی ٢ی پارتی و مەڵبەندی ٣ی یەکێتی لە هەولێر ئەنجامدا، کە بەهۆیەوە پۆلێک سەرکردە و کادیر و هاووڵاتی شەهید و بریندار بوون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار