٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەوزاد هادی: کاک ئیدریس سیمبولی حیکمەت و داکۆکیکاری مافە نەتەوەییەکان بوو

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- نەوزاد هادی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە یادی ٣٩ ساڵەی کۆچی دوایی "کاک ئیدریس بارزانی"دا، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا تیشکی خستە سەر ڕۆڵی مێژوویی ئەو سەرکردە تێکۆشەرە لە داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کورد.

نەوزاد هادی ڕایگەیاند: "گەلی کوردستان یادی شۆڕشگێڕێک دەکەنەوە کە تەواوی ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ مافەکانی گەل و یەکڕیزیی نەتەوەکەی. کاک ئیدریس بارزانی سیمبولی حیکمەت و دیالۆگ و سەرکردەیەکی سیاسی و دیپلۆماسیی لێهاتوو بوو."

نەوزاد هادی جەختی لەوەش کردەوە کە پەیامی ئەم یادە دووپاتکردنەوەی یەکڕیزییە و گوتی: "گفتوگۆی بەرپرسیارانە باشترین ڕێگەی ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییەکانە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان و بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ کوردستان."

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، نەوزاد هادی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی، ڕێز و شکۆی بۆ گیانی پاکی کاک ئیدریس بارزانی و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری، لە پێشەنگیاندا بارزانیی نەمر، دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار