سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ڕێككه‌وتنی نێوان سووریا و هه‌سه‌ده ده‌كات

هەولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا پشتیوانی و پێشوازی خۆی له‌باره‌ی رێككه‌وتنی نێوان حكوومه‌تی كاتیی سووریا و هێزه‌كانی هه‌سه‌ده ده‌ربڕی و به سه‌ره‌تایه‌ك بۆ هاتنه‌دی ئاشتی و سه‌قامگیریی ناوی برد.
دەقی پەیامەکەی مه‌سروور بارزانی.
پێشوازی لە ڕێککەوتنی حکوومەتی سووریا و ھەسەدە دەکەین و ھیوادارین ئەم ڕێککەوتنە، فراوانتر بکرێت و ببێتە مایەی ئاشتی و ئازادی زیاتر و سەقامگیری و پێشکەوتن بۆ ھەموو سووریا و بە تایبەتی ناوچە کوردییەکان و ببێتە سەرەتایەک بۆ دابینکردنی مافە ڕەواکانی ھەموو پێکھاتەکانی سووریا و ڕێگە خۆش بکات بۆ گەڕانەوەی سەربەرزانەی ئاوارەکان بۆ مال و زێد و ناوچەکانی خۆیان.
پشتیوانی گەلی کوردستان لە ھەموو جیھان و بە تایبەتی ڕوڵی جەنابی سەرۆک بارزانی، لە کۆتاییھێنان بە گرژیەکان و گرتنەبەری ڕێگەی دایەلۆگ بۆ چارەسەریی بنەڕەتی کێشەکان، جێگەی شانازییە.
ڕێز و پێزانینمان ھەیە بۆ ڕۆڵی سەرۆک و حکومەت و نوێنەر و کۆنگرێسی ئەمەریکا و وڵاتانی دۆست لە کوتاییھێنان بە گرژیەکان و پشتیوانیکردنی مافە ڕەواکانی ھەموو پێکھاتەکانی سووریا و سەقامگیریی لە ناوچەکە.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان
٣٠ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦




