سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی له ڕێككهوتنى حكوومهتى سووریا و (ههسهده) دهكات

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا پێشوازی و پشتگیریی خۆی بۆ ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەربڕی و بە هەنگاوێکی "گرنگ و دروست" وەسفی کرد.
دەقی ڕاگەیانراوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
پێشوازی و پشتیوانى لە ڕێککەوتنى نێوان حکوومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (ههسهده) دهكهین بۆ ڕاگرتنی شەڕ، تێکەڵکردنەوەی دامەزراوە سەربازی و كارگێڕییهكان، مسۆگەرکردنی مافە مەدەنی و پەروەردەیییەکانی گەلی کورد و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر زێدی خۆیان.
ئەم ڕێککەوتنە هەنگاوێکی گرنگ و دروستە بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتییانە و کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکان. ئێمە هەمیشە جەختمان لەوە کردووەتەوە کە دیالۆگ، لێکگەیشتن و ڕێگەچارەی سیاسی، تاکە دەرچەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی بەردەوام کە لە بەرژەوەندیی هەموو لایەکدا بێت.
ئهم ڕێککەوتنه زەمینەیەکی بەهێز بۆ سەقامگیری، ئاشتیی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکان دەکاتەوە. هیوادارین ببێتە مایەی بنیاتنانەوەی سووریایهکی یهکگرتوو، پاراستنی مافهكانى گهلى كورد و هەموو پێکهاتەکان له دهستووری داهاتوودا و بەدیهێنانی ئارامی بۆ سووریا و ناوچەکە بهگشتى.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/1/30




