٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەڵمانیا مانەوەی هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان درێژ کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەڵمانیا-KDP.info- پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا بڕیاریدا هێزەکانی ئەو وڵاتە تاوەکو 31ی کانوونی دووەمی 2027 لە هەرێمی کوردستان بمێننەوە.  

477 پەرلەمانتار لە بەرژەوەندیی درێژکردنەوەی ئەرکی هێزە ئەڵـمانییەکان دەنگیان دا و 100ی دیکە دژی بوون. یەک پەرلەمانتاریش بێلایەن بوو. 

بە گوێرەی یاسا پەسنکراوەکە، 109 ملیۆن یۆرۆ وەک خەرجیی ئەمساڵی مانەوەی سەربازانی ئەڵمانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەرخان دەکرێت. 

نزیکەی 500 سەربازی ئەڵمانی لە چوارچێوەی ئەرکێکی هاوپەیمانیی ناتۆ لە هەرێمی کوردستان و عێراق جێگیرن و ژمارەیان وەک خۆی دەمێنێتەوە. بڕیاربوو ئەرکەکەیان 31ی ئەم مانگە کۆتایی بێت.  

ئامانجی ئەو هێزانە، وەک ئەڵمانیا باسی دەکات، رێگریکردنە لە سەرهەڵدانەوەی داعش و یارمەتیدانی پاراستنی ئاسایشی عێراقە. 

ئەڵمانیا لە ساڵی 2014ـەوە بە بەهای زیاتر لە 3 ملیار یۆرۆ لە بواری ئەمنی و مرۆییدا یارمەتیی عێراق و هەرێمی کوردستانی داوە. 

هەواڵی پەیوەندیدار