٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە لقی ١٦ یادی ٣٩ ساڵەی کۆچی دوایی ئیدریس بارزانی بەرز ڕاگیرا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ٢٩ـی ١ـی ٢٠٢٦ لە مەڕاسیمێکی شکۆداردا و بە ئامادەبوونی ئاری نانەکەلی، بەرپرسی لقی ١٦ـی پارتی دیموکراتی کوردستان و خاتوو چنار سەعد عەبدوڵڵا یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر، یادی ٣٩ـەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرکردەی نەمر و ئەندازیاری ئاشتی (ئیدریس بارزانی) بەرز ڕاگیرا.

​

​سەرەتای مەڕاسیمەکە بە کردنەوەی پێشانگایەکی وێنەیی لەلایەن بەڕێزان بەرپرسی لقی ١٦ و یاریدەدەری مەکتەبی ڕێکخستن دەستی پێکرد. پێشانگاکە چەندین وێنەی دەگمەن و مێژوویی سەرکردەی نەمر (کاکە ئیدریس بارزانی) لەخۆگرتبوو، کە گوزارشتیان لە قۆناغە جیاوازەکانی خەبات، تێکۆشانی نەتەوەیی و ڕۆڵی کاریگەری ئەو سەرکردەیە دەکرد لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا.

​لە بەشێکی دیکەی مەڕاسیمەکەدا، کۆڕێکی تایبەت لەسەر ژیان و خەباتی پڕ لە سەروەریی (کاکە ئیدریس) پێشکەشی ئامادەبووان کرا. لە کۆڕەکەدا ئاماژە بەوە درا کە شەهید ئیدریس بارزانی هەمیشە وەک سیمبوڵی تەبایی و یەکڕیزی نیشتمانی دەمێنێتەوە، وەک چۆن جەنابی سەرۆک بارزانی لە وەسفیدا دەفەرموێت: ​"دەتوانم بڵێم کاک ئیدریس وێنەیەکی پاک و بێگەردی بارزانی بوو، هەموو سیفاتی لەودا کۆ ببوونەوە."

هەواڵی پەیوەندیدار