ئه‌رده‌لان دۆسكی: هه‌ڵمه‌تی لابردنی زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با به‌رده‌وام ده‌بێت

هه‌ولێر -KDP.info- به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌ڵێ "به‌رده‌وام لیژنه‌كان به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ن كه زێده‌ڕۆیی ده‌كه‌نه سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با، چه‌ندین كه‌سێکیش به‌هۆی زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با دراونه‌ته دادگا."
ئه‌رده‌لان دۆسكی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی كاره‌با به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "یاسا و ڕێنمایی هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی زێده‌ڕۆیی ده‌كه‌نه سه‌ر تۆڕی نیشتمانی كاره‌با، چونكه كاره‌با كه‌رتێكی گشتییه و سامانێكی گرنگ و نیشتمانییه، به‌پێی یاسا، هه‌ركه‌سێك كاره‌با له ده‌ره‌وەی سیسته‌می وه‌زاره‌ت ڕابكێشێت به زێده‌ڕۆ هه‌ژمار ده‌كرێت و له‌كاتی ئاشكرابوونی لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر كه‌سێك ته‌نیا جارێك زێده‌ڕۆیی بكاته سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با ئه‌وه به‌ڵێننامه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێت، له‌كاتی دووباره‌بوونه‌وه ده‌درێته دادگا."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی كاره‌با گوتیشی "هه‌ڵمه‌تی لادانی زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با به‌رده‌وامە، به‌ڵام ئێستا زیاتر له ڕاگه‌یاندنه‌كان باس ده‌كرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه لیژنه‌ی لابردنی زێده‌ڕۆییمان له هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی كاره‌با هەیە، چه‌ندین كه‌سیش به‌هۆی زێده‌ڕۆیی سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با دراونه‌ته دادگا، به‌رده‌وامیش لیژنه‌كانمان به‌دوای سه‌رپێچیكاراندا دەگەڕێن."
ئه‌رده‌لان دۆسكی ڕوونیكرده‌وه "به‌داخه‌وه به‌هۆی زێده‌ڕۆییه‌وه ڕێژه‌یه‌كی كاره‌بای نیشتمانی به‌فیڕۆ ده‌چێت، لیژنه‌كانی كاره‌با له گونده‌كانه‌وه تا سه‌نته‌ری شاره‌كان و شوێنه گشتی و تایبه‌تییه‌كان ده‌گه‌ڕێن، بۆ بڕینی كاره‌بای زێده‌ڕۆ، زێده‌ڕۆیی له‌ڕێگه‌ی كاره‌بای زیره‌كه‌وه زۆر كه‌متره، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی پێوه‌ره‌كانی كاره‌با زێده‌ڕۆیی ده‌كه‌ن ڕێژه‌كه‌ی زیاتره، زیاتر كێشه له‌وه‌دایه هه‌ندێ كه‌س له ده‌ره‌وه‌ی پێوه‌ری كاره‌با زێده‌ڕۆییان كردووه و كرێی كاره‌با ناده‌ن، داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین پابه‌ندی یاسا و ڕێنماییه‌كان بن و خۆیان لە زێده‌ڕۆییکردن بۆسه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با بپارێزن."
قائید میرۆ




