٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان: 13 بازرگانی گەورەی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کراون

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29ـی کانوونی دووەمی 2026، ئەرکان بیبانی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئامار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی خستەڕوو، کە تێیدا ئاماژەی بە دەستگیرکردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان و ڕێکارە یاسایی و هۆشیارییەکان کرد.

ئەرکان بیبانی گوتی: ''لە ساڵی 2025دا و لە چوارچێوەی چالاکییە هاوبەشەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سلێمانی، توانراوە 13 بازرگانی گەورەی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر بکرێن.

ئاماژەی بەوەشدا، لەو چالاکییانەدا، دەست بەسەر بڕی 1575 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی (کریستاڵ و حەبی کەپتاگۆن)دا گیراوە.

ئەرکان بیبانی راشیگەیاند: ''لیژنەی عەمبارکردن و لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەکان، بڕی 1356 کیلۆ و 758 گرام ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆریان سووتاندووە و لەناویان بردووە، ئەم بڕە ماددەیە پەیوەست بووە بە 1297 دۆسیە کە لە دادگاکان یەکلا کراونەتەوە و پلەی بنبڕیان وەرگرتووە، هەروەها ئاماژەی بەوە دا، 601 تۆمەتبار دوای تەواوکردنی ماوەی سزای یاساییان، ئازاد کراون.

باسی لەوەشکرد، بۆ هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیان بەڕێوەبەرایەتییەکە 147 کۆڕ، سیمینار و چاوپێکەوتنی میدیایی ئەنجام داوە، هاوکات 235 پۆستەر و 8000 نامیلکەی لە دامەزراوەکان بڵاو کردووەتەوە.

لە ڕووی چاودێرییەوە، لە ساڵی 2023 تا 2025 لە پارێزگای هەولێر، بەڵێننامەی پابەندبوون لەم شوێنانە وەرگیراوە:

765 دەرمانخانە و 703 نۆڕینگەی پزیشکی.

160 کۆمپانیای هێنانی دەرمان و 51 کۆگای دەرمان.

112 کۆمپانیا و نووسینگەی گواستنەوە.

هەروەها لە هەولێر و دهۆک پشکنین بۆ 98 کافتریا و ڕێستۆرانت و 23 دەرمانخانە کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار