د. ئومێد سەباح بەدواداچوون بۆ پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی قەڵای ھەولێر دەکات

هەولێر-KDP.info- د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، سەردانی کۆمسیۆنی قەڵای ھەولێری کرد، ئامانجی سەردانەکەش بە مەبەستی بەدواداچوونی مەیدانی بوو بۆ کارەکانی ڕێککەوتنامەی نۆژەنکردنەوەی قەڵای ھەولێر، کە پڕۆژەیەکی ھاوبەشە لە نێوان، کۆمسیۆنی قەڵای ھەولێر،ڕێکخراوی یونسکۆ و کۆمپانیای کار.
لە کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە کە پێویستە پرۆسەی نۆژەنکردنەوەکە بە شێوازێکی زانستی و ورد بێت بۆ پاراستنی ڕەسەنایەتی شوێنەوارەکان و جەخت لە گرنگی ھەماھەنگی بەردەوام لەگەڵ ڕێکخراوی یونسکۆ کرایەوە وەک لایەنێکی چاودێر و نێودەوڵەتی.
سەرۆکی دیوان دووپاتی کردەوە کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پاڵپشتی تەواوی ئەم پڕۆژەیە دەکات بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە و لە کاتی دیاریکراودا تەواو بکرێت.






