٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زانا مەلا خالید: "خەڵکی هەولێر میهرەبانن و کۆمەکی زۆریان پێشکەش بە ڕۆژاوا کردووە"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info – بەرپرسی لقی دووی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کۆکردنەوەی هاوکاری و کۆمەک بۆ ڕۆژاوای کوردستان لە شاری هەولێر بەردەوامە و دەڵێت: "خەڵکی هەولێر میهرەبانن و هاوکاریی زۆریان کۆکردووەتەوە بۆ ڕۆژاوا."

​زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی دووی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لەگەڵ دروستبوونی ئاڵۆزییەکانی ڕۆژاوای کوردستان، لە شاری هەولێریش دەست بە کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری کراوە. ئێمەیش لە ڕێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بە هاوکاریی ناوەندی هاوئاهەنگیی قەیرانەکان (JCC)، بەشدار بووین لەو کەمپینانەی بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری ڕاگەیەندراون. تا ئێستایش قەبارەیەکی زۆری کۆمەک و هاوکاری ڕەوانەی ڕۆژاوای کوردستان کراوە."

​بەرپرسی لقی دووی پارتی دەشڵێت: "خەڵکی هەولێر خەڵکێکی میهرەبان و بەخشندەن. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەشدارییەکی کارایان کردووە و هەڵمەتێکی بەرفراوانی کۆکردنەوەی هاوکارییەکان دەستی پێ کردووە. سوپاسی خەڵکی هەولێری خۆشەویست دەکەن بۆ درێژکردنی دەستی هاوکاری بۆ کوردانی ڕۆژاوا."

​زانا مەلا خالید ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "کەمپینەکان بەردەوامییان هەیە و کۆکردنەوەی هاوکارییەکانیش بەردەوامە. داوامان لە خەڵکی هەولێر و سەرمایەداران کردووە تا پێیان بکرێت بەشدار بن لەو هاوکارییەدا، چونکە وەک ئەرکێکی نیشتمانی، نەتەوەیی و مرۆیی، برایانمان لە ڕۆژاوا پێویستیان بە گەیاندنی هاوکارییە."

​قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار