٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندێکی لقی ٢٦ی گوڵان داواکارییەکانی خەڵکی باڵەکایەتی دەگەیەنێتە وەزارەتی ناوخۆ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/١/٢٦، بە مەبەستی گەیاندنی داواکارییەکانی ھاووڵاتیان و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو بۆ گرفتەکانی سنوورەکە، شوان محەممەد، بەرپرسی لقی ٢٦ی گوڵان، بە یاوەری دەستەی  کارگێڕی لق لە شاری ھەولێر سەردانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد.

لە دیدارەکەدا لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، پێشوازیان لێکرا و لە دانیشتنێکدا بە وردی باس لە پێداویستییە خزمەتگوزاری و کارگێڕییەکانی دانیشتووانی سنووری لقی ٢٦ کرا، ھەروەھا گفتوگۆ کرا لەسەر ئەو ئاستەنگانەی لە ھەندێک جومگەی کارگێڕیدا ڕووبەڕووی ھاووڵاتیان دەبنەوە، بە مەبەستی دابینکردنی ڕێگەچارەی خێرا لەلایەن ھەردوولا جەختکرایەوە لە گرنگی ھەماھەنگی بەردەوامی نێوان حزب و دامودەزگاکانی حکوومەت بۆ باشترکردنی ئاستی گوزەرانی خەڵک لە ناوچە سنوورییەکان.

لای خۆیەوە، وەزیری ناوخۆ وێڕای بەخێرھێنانی وەفدی میوان، پاڵپشتی تەواوی وەزارەتی بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکان دووپات کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە خزمەتکردنی خەڵکی تێکۆشەری ئەو دەڤەرە لە ئەولەویەتی کارەکانیاندایە.

هەواڵی پەیوەندیدار