٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرتووکی (پراکاندنی ئەفسانەی خەلافەتی هوڤانە) کەوتووەتە بەر دیدی خوێنەران

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بە مەبەستی بەڵگەنامەییکردنی مێژووی پڕ لە سەروەریی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و تۆمارکردنی وردەکارییەکانی تێکشکاندنی گەورەترین هەڕەشەی تیرۆر لە جیهاندا، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەرتووکێکی نوێی هەڤال بەهجەت تەیمەز سێلکی بە ناونیشانی (پراکاندنی ئەفسانەی خەلافەتی هوڤانە) چاپ و بڵاو کردەوە.

نووسەر لیوا (بەهجەت تەیمەز سێلکی) لە بارەی پەرتووکی (پراکاندنی ئەفسانەی خەلافەتی هوڤانە) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی  پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "لەم پەرتووکەدا بە وردی تیشک خراوەتە سەر ڕۆڵی کاریگەری هێزەکانی پێشمەرگە بەسەرکردایەتی سەروک بارزانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و پووچەڵکردنەوەی خەونی ئەو گرووپانەی کە هەڕەشەیان لە ئاسایشی ناوچەکە و جیهان دەکرد.

لیوا بەهجەت سێلکی گوتیشی، "بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەرکی لەچاپدان و بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمەی لە ئەستۆ گرتووە، وەک بەشێک لە هەوڵەکانیان بۆ ئەرشیفکردن و پاراستنی مێژووی بەرگریی نەتەوەیی. لە ئێستادا پەرتووکەکە لە کتێبخانەکاندا بەردەستە و کەوتووەتە بەر دیدی خوێنەران و توێژەرانی بواری مێژووی سەربازی و سیاسی.

شایانی باسە، بەدۆکیۆمێنتکردنی جەنگی دژ بە تیرۆر و ڕۆڵی پێشمەرگە، بە هەنگاوێکی گرنگ دادەنرێت بۆ پاراستنی ڕاستییە مێژووییەکان بۆ نەوەکانی داهاتوو و نیشاندانی قەبارەی ئەو قوربانییانەی لە پێناو سەقامگیری و ئازادیدا دراون.

هەواڵی پەیوەندیدار