٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە نوێنەرایەتیی سەرۆک بارزانی پەیامی هاوخەمی گەیەنرایە بنەماڵەی شێخ محەممەدی شاکەڵی

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بە نوێنەرایەتیی سەرۆک بارزانی شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامی هاوخەمیان گەیاندە بنەماڵەی شێخ محەممەدی شاکەڵی.

ئەمڕۆ دووشەممە، بە نوێنەرایەتی جەنابی "سەرۆک مەسعود بارزانی"، بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی هاوخەمی و سەرەخۆشی، شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی خانەوادەی کۆچکردوو (شێخ محەمەد شاکەڵی)، سیاسەتمەدار، ڕووناکبیر و وەزیری پێشووی ئەوقافیان کرد لە شارۆچکەی کەلار.

​شاندەکە بە سەرۆکایەتی عەلی حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی - هەڵەبجە - ڕاپەڕین بوو، کە تێیدا هەریەک لە بەڕێزان "ساناو فەرەیدون جوانڕۆیی" یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەب و "حوسێن کەلاری" بەرپرسی لقی ٢٢ و ژمارەیەک لە کادر و بەرپرسانی حزبی یاوەری بوون.

​لە دیدارەکەدا، بەڕێز عەلی حوسێن وێڕای گەیاندنی سەرەخۆشی جەنابی سەرۆک بارزانی، ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگ و مێژوویی (شێخ محەمەد شاکەڵی) کرد لە کایەی سیاسی و ڕووناکبیری و ئایینیی کوردستاندا و کۆچکردنی بە خەسارەتێکی گەورە بۆ گەلەکەمان وەسف کرد.

​لای خۆشیانەوە، خانەوادەی کۆچکردوو سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ ئەم بەسەرکردنەوەیەی جەنابی سەرۆک بارزانی و شاندی میوان دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار