كه‌مال ئاغا: كۆڕبه‌ندی ئه‌مساڵی داڤۆس جیاواز بوو

هه‌ولێر -KDP. info- جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ "كۆڕبه‌ندی ئه‌مساڵی داڤۆس جیاوازبوو، چه‌ندین دیداری گرنگ ئه‌نجامدران، سه‌رۆكی حكوومه‌تیش ده‌یه‌وێ هه‌رێمی كوردستان بكاته ناوه‌ندێكی بازرگانی گرنگ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست."
كه‌مال ئاغا گه‌ردی، جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان په‌یوه‌ست به بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی كۆڕبه‌ندی داڤۆس به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "ئەمساڵیش هه‌رێمی كوردستان به‌شداربوو لە 56مین كۆڕبه‌ندی جیهانیی داڤۆس، شاندێكی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستانیش به‌شداری كۆڕبه‌ندی داڤۆسی كردوو، بۆ سێیه‌م ساڵه وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان ئاماده‌ییان هه‌یه له‌و كۆڕبه‌نده جیهانییه، له‌ژێر ناونیشان ماڵی كوردستان وه‌به‌رهێنه‌ر و كۆمپانیاكانی هه‌رێمی كوردستان چالاكی خۆیان به‌ڕێوه‌برد، ئه‌وه‌ش به پلان و ڕوئیای مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان."
جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌ران گوتیشی "ماڵی كوردستان به‌ڕووی وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانانی كوردستاندا کراوەبوو، سه‌رۆكی حكوومه‌ت چه‌ندین دیداری گرنگی لە داڤۆس ئه‌نجام دا، سه‌رۆكی حكوومه‌ت له دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌ره جیهانییه‌كان ئاماژه‌ی به سه‌قامگیریی، ئه‌من و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كرد، هه‌موو هاوكاری و پاڵپشتییه‌كی خۆی بۆ وه‌به‌رهێنەرانی بیانی پیشاندا، کە بێنه كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و پابه‌ندی گرێبه‌سته‌كان ببن.
گه‌شه‌پێدانی ئابووری بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی ده‌بێت بۆ سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی كه هه‌رێمی كوردستان خواستی ئه‌وه‌یه ببێته پێگه‌یه‌كی ستراتیژی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست."
كه‌مال ئاغا گه‌ردی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "کار کرا بۆ ڕاكێشانی سه‌رمایه‌ی بیانی و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لیكاری بازرگانی بۆ هەرێمی كوردستان، هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و سیاسییه‌كانی جیهان سه‌رۆكی حكوومه‌ت پشتیوانی زیاتری سیاسی بۆ كورد بەدەستهێنا، به‌تایبه‌ت ئه‌مساڵ ڕۆژئاوای كوردستان به ڕه‌وشێكی ئاڵۆزدا گوزه‌ر ده‌كات و پێویستی به پشتگیری بوو و پێویست بوو ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نینه جیهان."
جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌ران گوتیشی "لە چوارچێوەی بەشداری شاندی ئابووری هەرێمی کوردستان سێ دانیشتی گرنگ به‌ڕێوه‌چوون، سوپاسی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین که پاڵپشتی و هاوكاری وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان دەکات و ده‌یه‌وێ هه‌رێم بكاته ناوه‌ندێكی بازرگانی گرنگ له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست."
كه‌مال ئاغا گه‌ردی له كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "زۆر جار پرسیاری ئه‌وه ده‌كرێت، به‌شداری هه‌رێمی كوردستان له كۆڕبه‌ندی داڤۆس چ كاریگه‌ری و سوودێكی بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه؟ ئێمه وه‌ك وه‌به‌رهێنه‌ران كه به‌شدار ده‌بین له‌و كۆڕبه‌نده جیهانییه، ساڵانه ئاشنای پێشكه‌وتنه‌كانی جیهان ده‌بین، له‌ڕووی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م و ئه‌و پێشكه‌وتنه خێرایه‌ی له بواری پیشه‌سازی و كه‌رته‌كانی دیكه دێنه ئاراوه، دوا جار وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان ئه‌و ئه‌زموون و پێشكه‌وتنه‌ی جیهان ده‌گوازنه‌وه بۆ كوردستان."
قائید میرۆ




