٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئومێد خۆشناو و عەلی تەتەر ڕۆڵی دڵسۆزانەی هاونیشتمانیانیان بەرز نرخاند

سەرچاوە: KDP.info

 هەولێر -KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە، لە شاری هەولێر، هەردوو پارێزگاری هەولێر و دهۆک کۆبوونەوە و تێیدا ڕەوتی بەڕێوەچوونی کەمپینی کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ زیانلێکەوتووانی ڕۆژئاوای کوردستانیان تاوتوێ کرد. لە کۆبوونەوەکەدا ستایشی هەڵوێستی نیشتمانیی هاووڵاتییان کرا لە بەدەمەوەچوونی ئەو بانگەوازە مرۆییەدا.

ئەمڕۆ ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا پێشوازیی لە د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک کرد. تەوەرەی سەرەکیی دیدارەکە بریتی بوو لە هەڵسەنگاندنی هەنگاوەکانی کەمپینی هاوکاری و چۆنیەتیی ڕێکخستن و گەیاندنی خێرای یارمەتییەکان بە دەستی خوشک و برایانی ڕۆژئاوای کوردستان.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، هەردوو پارێزگار ڕۆڵی دڵسۆزانەی هاونیشتمانیانیان بەرز نرخاند، کە بە دەم بانگەوازەکەوە چوون و پشتیوانییەکی بەهێزیان بۆ کەمپینەکە نیشان داوە. هاوکات سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی سەرجەم ئەو کەسایەتی، لایەن و خێرخوازانە کرد کە لەم ئەرکە نیشتمانییەدا درێغییان نەکردووە و بەردەوامن لە پێشکەشکردنی هاوکاری.

جێگەی ئاماژەیە، ماوەیەکە کەمپینێکی فراوان لە شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ دانیشتووانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیەندراوە و تا ئێستاش پرۆسەکە بە گەرموگوڕییەوە بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار