٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەرێمی کوردستان و ئیسپانیا پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابوورییەکانیان پەرەپێدەدەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بە مەبەستی بەشداریکردن لە چەند چالاکییەکی دیپلۆماسی و ئابووری، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە شاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا.

ئەم سەردانەی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند تەوەرێکی گرنگ لەخۆ دەگرێت، لەوانە، کردنەوەی ئۆفیسی نوێی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، وەک هەنگاوێک بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و بەشداریکردن لە "کۆڕبەندی گەشتیاری ئیسپانیا - هەرێمی کوردستان" بە مەبەستی ڕاکێشانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە بواری گەشتیاریدا، هەروەها ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی فەرمی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەتی ئیسپانیا بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ناوچەکە و پتەوکردنی هەماهەنگییەکان.

ئەم سەردانە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ فراوانکردنی ئاسۆکانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا.

هەواڵی پەیوەندیدار