سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایى له نوورى مالیكى دهكات

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٦/١/٢٥، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، بۆ دیاریکردنی وەک بەربژێری پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ، پیرۆزبایی لە بەڕێز نووری ئەلمالیکی کرد.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، وێڕای دەربڕینی پشتگیری، ھیوای سەرکەوتنی بۆ بەڕێزیان خواست لە ئەرک و بەرپرسیارێتیی داھاتوویدا بۆ پێکھێنانی حکوومەتێک کە ڕەنگدانەوەی خواست و چاوەڕوانییەکانی تەواوی ھاووڵاتیانی عێراق بێت و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی ھەبێت.
لای خۆیەوە بەڕێز نووری ئەلمالیکی، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندی و پیرۆزباییی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەربڕی.




