٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.ڕێبوار ڕەئوف: سەردانی سەرۆك بارزانی پاڵپشتی بۆ گەلەكەمان بەدەست دێنێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەڵەبجە-KDP. info-  شارەزایانی پێوەندییە نێودەوڵەتییەكان، ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، سەردان و كۆبونەوە و هەوڵە دیپلۆماسییەكانی سەرۆك بارزانی، ڕێگای ڕزگاركردنی گەلەكەمان لە ڕۆژئاوای كوردستانە، گرنگە هەمووان پێكەوە یەكڕیزییەكی نەتەوەیی دروست بكەین، تاكو هێزی نەتەوەیی گەلەكەمان نیشانی ناوچەكە و جیهان بدەین، ئێمە خۆمان هەبین پاڵپشتی نێودەوڵەتیش دەبێت.

د.ڕێبوار ڕەئوف مامۆستای زانكۆی هەڵەبجە و شارەزای سیاسەت و پێوەندییە نێودەوڵەتییەكان، ڕای گەیاند "سەردانی سەركردەكانی كورد بۆ دەوڵەتانی زلهێز گرنگی تایبەتیی هەیە، بەتایبەتی سەركردەیەكی وەك بەڕێز كاك مەسعود بارزانی، پێگە و قورساییەكی گەورەی هەیە و ڕێزێكی گەورەی لێ دەگیرێت لە ناوچەكە و جیهان، بۆیە دەکرێت ئەم جۆرە سەردانانە ببنە هۆی بەدەستهێنانی پاڵپشتیێكی باش بۆ گەلەكەمان."

ڕێبوار ڕەئوف گوتی "لەپاڵ هەوڵی بەدەستهێنانی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی، پێویستیمان بە یەكگرتوویی هەیە، بەتایبەت لەسەر ئاستی هەر چوار پارچەی كوردستان، دەبێت پێش وەرگرتنی پاڵپشتی نێودەوڵەتی پێگەی یەكگرتوویی خۆت بەهێز بكەی، سەردانەكەی بەڕێز كاك مەسعود بارزانی بۆ ئیتاڵیا و ڤاتیكان گرنگە، لەکاتێکدا كوردستان پەناگەیەكی باش بووە بۆ ژیانی مەسیحییەكان، بۆیە دەتوانین لەڕێگای مەسیحییەكانی كوردستانەوە زیاتر پاڵپشتی پاپا بۆ ئەزموونی کوردستان بەدەست بێنین فشار درووست بکات کە كاك مەسعود بارزانی لەگەڵی  كۆبوەتەوە ."
گوتیشی "لەپاڵ ئیتاڵیا، گرنگە داوای پاڵپشتی لە دەوڵەتانی فەرەنسا و یەكێتی ئەوروپا بکرێت، كاریگەرییان هەیە، هەروەها دەكرێت بۆ دۆخی ئێستا پەنا ببردرێتە بەر نەتەوە یەكگرتووەكان، تا لەوێوە دەنگی كورد بگاتە هەموو لایەك، سەرباری ئەوانە پێویستیمان بە یەكگرتووی هەیە، هاوکات
پێوەندییە دیپلۆماسییەكان ڕۆڵی خۆیان هەیە، ئەوەی هەیە دڵسۆزی و خەمی جەنابی سەرۆك مەسعوود بارزانی دەردەخات بۆ نەتەوەكەمان."

عەزیز ڕەسووڵ

هەواڵی پەیوەندیدار