سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە نووری مالیکی دەکات بە بۆنەی کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە 1/25، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کرد، بە بۆنەی کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ.
سەرۆکی حکوومەت وێڕای پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لەپێناو دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ بۆ خزمەتکردنی گشت هاووڵاتییانی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان.




