٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فوئاد حوسێن: چارەنووسی پۆستی سەرۆککۆمار لە ناو پەرلەمان یەکلا دەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ـی کانوونی دووەمی 2026، بەڕێوەچوو، تیشکی خستە سەر چەند پرسێکی هەستیاری ئەمنیی و سیاسی، لە سەروو هەموویانەوە دۆسیەی زیندانیانی داعش لە سووریا و پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار.

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، بابەتی زیندانیانی داعش پرسێکی ستراتیژییە و ڕاستەوخۆ بە ئاسایشی نیشتمانیی عێراقەوە گرێدراوە، بەتایبەت کە زۆربەی ئەو زیندانیانە "سەرکردەی مەترسیدارن". ئاشکراشی کرد کە حکوومەتی عێراق لەگەڵ لایەنی سووری گەیشتووەتە ڕێککەوتن بۆ وەرگرتنەوەی تەنیا ئەو چەکدارانەی کە ڕەگەزنامەی عێراقییان هەیە.

فوئاد حوسێن گوتیشی: "ئێمە ئامادەین بۆ وەرگرتنەوەیان، بەڵام تێبینیمان هەیە و داوامان لە یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا کردووە کە بەرپرسیارێتی گواستنەوە و تێچووی دارایی ئەم پڕۆسەیە لە ئەستۆ بگرن." ئاماژەی بەوەش دا کە لە زیندانێکی ناو بازاڕی شاری حەسەکەی سووریا، زیاتر لە 7 هەزار چەکداری داعشی عێراقی هەن و چارەنووسیان بەندە بە جێگیربوونی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە.

سەبارەت بە مەترسییەکانی داعش، وەزیری دەرەوە دڵنیایی دا کە ئامادەکارییەکی چڕوپڕ لەسەر سنوورەکانی عێراق و سووریا کراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر گروپێکی پەیوەندیدار بە داعش و پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق.

لە تەوەرێکی دیکەی قسەکانیدا، فوئاد حوسێن ئاماژەی بەوە کرد کە پارتی پیرۆزبایی لە نوری مالیکی کردووە و پشتگیری لە بڕیارەکانی دەکەن.

سەبارەت بە پۆستی سەرۆککۆماریش، نیگەرانی خۆی دەربڕی تا ئێستا لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان نەگەیشتوونەتە ئەنجام و ڕێککەوتنی کۆتایی. ڕایگەیاند: "ئێستا 19کاندید بۆ پۆستی سەرۆککۆمار هەن، و لە کۆتاییدا ئەوە پەرلەمانی عێراقە بڕیار دەدات لەنێوان ئەو کاندیدانەدا کێ بۆ ئەو پۆستە هەڵدەبژێرێت."

هەواڵی پەیوەندیدار