سەرۆک بارزانی: هەر شتێک پێویست بێت بۆ پاراستنی گەلی کوردستان دەیکەین

رۆما-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22ـی کانوونی دووەمی 2026، سەرۆک بارزانی لە رۆما، لەگەڵ گویدۆ کرۆزیتۆ، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کۆبووەوە.
سەرۆک بارزانی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، ''کۆبوونەوەکەمان زۆر باش بوو، باسی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستانمان کرد.
سەرۆک بارزانی گوتی، ''بۆ ئێمە لە هەموو شتێک گرنگتر، کەرامەت و هەبوونی کوردە، هەرچی پێویست بێت بۆ پاراستنی کەرامەتی گەلی کوردستان، ئێمە ئامادەین بیکەین."
لەلایەکی دیکەوە: گویدۆ کرۆزیتۆ، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، ''هەموو هەوڵێک دەدەین ئاشتی بەرقەرار بێت لە ناوچەکە.




