٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیری ئابووریی ئیمارات کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

داڤۆس-KDP. info -  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەممەد عەبدوڵڵا قەرقاوی، وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیمارات کۆبووەوە و جەختی لە گرنگیی سوودوەرگرتن لە ئەزموونی ئیمارات بۆ پێشخستنی کەرتی کارگێڕی و توانا مرۆییەکان کردەوە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ستایشی ئاستی پەیوەندییەکان و ھاریکاریی و پشتیوانیی بەردەوامی دەوڵەتی ئیماراتی کرد، بە تایبەتی هەوڵەکانیان لە سێکتەرەکانی ڕاهێنان، پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان و نوێکردنەوەی سیستەمی کارگێڕی لە دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا.

لای خۆیەوە وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیمارات، خۆشحاڵیی خۆی بە دیدارەکە دەربڕی و ئامادەیی وڵاتەکەی نیشان دا بۆ درێژەدان بەو هەماهەنگییە و پێشکەشکردنی هاوکاریی پێویست بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاجیاکاندا، بە ئامانجی پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییە دووقۆڵییەکان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار