سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی لوبنان کۆبووەوە

داڤۆس-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە 1/21، له میانی دیدارهكانی كۆڕبهندی داڤۆس له سویسڕا مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نەواف سەلام سەرۆکوەزیرانی لوبنان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی و دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
هەردوولا جەختیان لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی سووریا و کۆتاییهێنان بە شەڕ و پێکدادانی سەربازی و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دایەلۆگ و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکان کردەوە.




