٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری وەبەرهێنان و بازرگانی میسر کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

داڤۆس-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ حەسەن ئەلخەتیب وەزیری وەبەرھێنان و بازرگانیی دەرەکیی کۆماری میسر کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی برەودان بە پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و میسر کرایەوە و باس لە سەردانی ئەم دواییەی سەرۆکی حکوومەت بۆ قاھیرە و گفتوگۆکانی لەگەڵ سەرۆک کۆماری میسر عەبدولفەتتاح سیسی کرا.

ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر بەھێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بواری وەبەرھێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی. لەمبارەیەوە سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە واژۆکردنی گرێبەستێک دا کە لەم دواییانە، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی، لەگەڵ کۆمپانیای ئیسکرامیکۆی میسری کردوویەتی بۆ دابینکردنی پێوەری زیرەکی کارەبا.

هەواڵی پەیوەندیدار