مەسروور بارزانی لەگەڵ کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران کۆبووەوە

داڤۆس-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرھەم ساڵح کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، جەختیان لە پێویستیی کۆتاییھێنان بە شەڕ و پاراستنی ئاشتیی و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ بەرھەم ساڵح کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی پەنابەران لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
ھەروەھا باس لە پێکدادان و ڕووبەڕوونەوە سەربازییەکانی سووریا و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر دۆخی پەنابەران و ھەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستییەکانی داعش کرا و ھەردوولا جەختیان لە پێویستیی کۆتاییھێنان بە شەڕ و پاراستنی ئاشتیی و سەقامگیریی ناوچەکە کرد.




