سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕاوێژکاری نەمسا کۆبووەوە

داڤۆس-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕاوێژکاری نەمسا، ھاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی ھاریکاریی و ھاوئاھەنگیی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ ڕووبەڕوونەوەی ھەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ کریستیان ستۆکەر ڕاوێژکاری کۆماری (نەمسا) کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشھات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرا. ھەردوولا جەختیان لە بەھێزکردنی پەیوندییەکانی ھەرێمی کوردستان و نەمسا کردەوە.
ھەروەھا ھاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی ھاریکاریی و ھاوئاھەنگیی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ ڕووبەڕوونەوەی ھەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش.




