ڕاگه‌یه‌ندراوێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه

ھەولێر-KDP. info- ئێمه له هه‌رێمى كوردستان به نیگه‌رانییه‌كى زۆره‌وه له به‌رده‌وامیى پێكدادان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه سه‌ربازییه‌كانى نێوان هێزه‌كانى سوپاى سووریا و هه‌سه‌ده ده‌ڕوانین. به‌رده‌وامیى شه‌ڕ و پێكدادان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى جددى له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگیریى سووریا و ناوچه‌كه به‌گشتى دروست ده‌كات و مه‌ترسیى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش ده‌هێنێته‌وه ئاراوه.
هه‌ر له سه‌ره‌تاى دروستبوونى ئاڵۆزییه‌كانه‌وه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لایه‌نه هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا له په‌یوه‌ندیداین بۆ ڕاگرتنى شه‌ڕ و پێكدادان و گرتنه‌به‌رى گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى ئاشتییانه‌ى كێشه‌كاندا. دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌ربازى، هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات.
داوا له هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ین ئه‌ركى خۆى له پاراستنى سه‌قامگیرى و ڕێگرى له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش جێبه‌جێ بكات، هه‌روه‌ها دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه ئاماده‌ى پێشكه‌شكردنى هه‌موو هاوكارى و یارمه‌تییه‌كین به‌مه‌به‌ستى ڕاگرتنى شه‌ڕ و گه‌یشتن به ئاگربه‌ست و ڕێككه‌وتن. جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته مافى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كان له سووریا پارێزراو بن و له ده‌ستوورى داهاتووى سووریادا مسۆگه‌ر بكرێن.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان




