مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی (ئەسکەندەر مەحموود ئەحمەد) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی هەڤاڵ (ئەسکەندەر مەحموود ئەحمەد)، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەکەیان کرد، ئەمە دەقەکەیەتی:
بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (ئەسکەندەر مەحموود ئەحمەد)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵی خوالێخۆشبوو (ئەسکەندەر مەحموود ئەحمەد)مان پێ گەیشت. بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و تەواوی کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین هاوخەمیی دۆستان و ئازیزان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و جێگەی خوالێخۆشبوو بەهەشتی بەرین بێت. هیواخوازین ئەمە دوایین کۆست و ناخۆشیی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٩ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦




