٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و نوێنه‌رى سه‌رۆك تره‌مپ بۆ كاروبارى سووریا كۆبوونه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٦/١/١٧ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز تۆم باراک، نوێنەری سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سووریا و دوایین گۆڕانکارییە مەیدانی و سیاسییەکان، تاوتوێ کران. ھەردوولا ھاوڕا بوون کە ڕێگەچارەی سەربازی کێشەکان چارەسەر ناکات و بۆ گەیشتن بە ئاشتی و سەقامگیری، پێویستە ھەموو لایەک پەنا بۆ گفتوگۆ و لێکگەیشتن ببەن.

شاندی میوان ستایشی ڕۆڵ و ھەوڵە دیپلۆماسییەکانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و ھەرێمی کوردستانیان کرد بۆ نێوەندگیریی نێوان لایەنەکان و ھێو‌رکردنەوەی دۆخەکە و ڕێگەگرتن لە تەشەنەسەندنی زیاتری گرژییەکان.

لای خۆیەوە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی وێڕای سوپاسکردنی ڕۆڵی کارای ئەمەریکا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە لە داھاتووی سووریادا مافەکانی گەلی کورد و تەواوی پێکھاتەکان پارێزراو بێت.

گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان لە سووریا بۆ ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە، پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە بەگشتی، لایەنێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار